له په‌نجه‌ره‌ی نیوه‌تاکی بوومه‌لێڵه‌وه
لە خۆم نامۆ من سەرقافڵەی کچانی پاییزبردەڵەی نیشتمانێکم ئەوەی لێم ون بووە ، ئەشقە و ئەوەی لێم تێک چووە ، ناونیشانی پەنجەکانن لە چاوترووکانی ئاسکە سرکەکانی پێدەشتی ئاسمان دا دەبمە شەوارەی سوێی خەیاڵێکی یاخی و لە خشپەی ئەم خەزەڵوەرە دا گەڵا گەڵا هەنیسکی زەردم ... خۆزگە بتزانیایە تۆ چ نیشتمانێکی و من کچە گەڕۆکی لانەوازی بێ وڵات ... گەر گوڵپەڕی تەڕی حەزت بە هاڵاوی پەنجەم خۆ کۆ بکاتەوە ، تاڵ تاڵ چاوەڕوانی لە ڕۆحم دەرئەکێشم و ئەسپێرم کزە با هەڵمپروێنێ و باویلکەکان لەم وڵاتەم دوور کەنەوە کە چیتر دەستی خەیاڵت نەمگاتێ...! ٢٦/٨/١٣٩٠ قاقڕستان 1. دیوارەکانت ڕماند و من ماوم درۆت بە گوێی کازیوەیا چپاند و من ماوم بەڵام ، بترسە لە ئاهی پەپوولەکان بۆ ئەو هەموو سوورە گوڵەی لە ناکاوێ هەڵتپرواند ٢. بەردووچکەیەکی زەبوون حەوزی مەندی خەیاڵمی پێکا . بزەی مانگ تێک شڵەژا ... ٣. دەلاقەیەکی دەم بە تنۆک و چۆڕە چۆڕ وەهمێکی شێ‌دار ئەتکێتە گوڵدانی خوساوی شەتڵە ریحانە و باران هەراس دێنێ بە گمەی تەڕی کۆتر و من دیسان تەماویە دڵم لەم قاقڕستانەدا ... ! بەهاری ١٣٩٠ تەم پاییزە ! کزە با ، ترسی خەزانێکی سارد بە گوێی نێرگزدا ئەچپێنێ و داهۆڵێکم ! چۆلەکە دڵتەنگیەکانی هیچ ئاسمانێک سڵم لێ ناکەن ! ١٥/٧/١٣٩٠ ناکۆک بریقەی تنۆکێک ئاو بە لێوی گۆزێکەوە ئەمباتەوە بۆ سەرەتای مەلافە و نوور ، کە بتکێ پڕینچکێک ئاوێنەی خەیاڵێکی ئاوس ئەخاتە گریان ! کە کاتژمێر تەڵاقی کەوت لە ڕسواترین شعووری سەردەم ، من پەشیمان بووم لە داهاتوویەک کە کازیوەکانی هەنیسکی شینی پەنجەرە سەوز ئەکەن ! کە من بێدەسەڵاتی چنینی سێوێک بم لە لقی حەزێکی وەهماوی و تۆ تارێک پەنجەی حەسرەتت بژەنێ شەو ئەشێوێ و چ ناکــــــــــۆک ! کە بشزانم زه‌ڕنه‌قووته‌ی هه‌موو ئاواته‌کانت له به‌رۆکی منه‌وه باڵه‌فڕه ئەبن من هەر مەحکوومم بە کچێنیەکی کۆتراوی و تۆ ئاڵۆزترین تەونۆکەی ، سەری حەوانەوەی ئەشکەوتە خەونێکت لە من شێواندووە ! ٢٥/۵/١٣٩٠ دایخورپێنە ١. کەی دێی ...؟! کە پاساریەکانی ئەم شارە هەموویان جگەرە بە لێو و شنەش سک پڕی ڕەشەبایە. پڕتەقاڵی نەخۆشم سەوز وەرە ، کە مداڵی گەردنی گەڕەکی ئەوانێک ئاوا بێ نازترە لە تریفەی شەوەزەنگ ! ٢. چیتر پێویست ناکا شاعیر بی بوونت ، درێژترین قەسیدەیە کە تۆ یانی دەرچوونی ڕۆح لە سەرپەنجەکای موچڕکانی لەززەتەوە دەستت یانی پووچەڵ بوونەوەی چی فەلسەفەی دوگمەی داخراو بزەت یانی داڕمانی وەحشی ترین من لە دەستەمۆترین فرمێسکە حەزدا ئیتر من چ پێویستم بە زایەڵەی سەوزە ، کە ژیان تۆی ! ٣. کە بزە قەرزداری تۆیە و من ناگەمە سێبەری خۆم ، کام نیشتمان لە خۆمان گرێ ؟ دایخورپێنە ... نیشتمانی پەپوولە چاوەڕێمانە ! ٨/٤/١٣٩٠ نەرمە خەیاڵ ١. لێرە که‌سێک ، ره‌نگه کچێک ته‌نیایه . ئەمشۆ مانگ گیرا ! ٢. حەزێکی حەرام لە مەودای دوو نیگایا گیان ئەیا و گڕ ئەگرێ ، گڕووی گەشەی خولیام ٣. ڕوومەتی ژێر نەرمە نووری بەرین شەقامی نیوە شەو ئەمکاتە سەرشێت ترین دەرگاوانی ڕۆحی تەسکە کۆڵانێکی ئاوس کە تۆی ٤. پرووشە بەفری نێوەڕاستی شەقامی شەو و هاڵاوی پێنج پەنجە کە پڕ ئەکاتەوە شوێن پێی تەزیوی چوار هەنگاوی بزێو ٧/٤/١٣٩٠ بزه‌ی
ئاوێنه له فرمێسکی تریفه‌یا کوێر
بۆته‌وه با
نه‌هێڵین نه‌غمه‌ی نوور له زاری مه‌لێک بتۆرێ نه‌مان
بۆ یاسا با
نه‌هێڵین هیچ دوو که‌ڕه‌ت دوویه‌ک ببێته چوار بژی
خۆڵه‌مێش نه‌مری
ئاژه‌ڵ تکایه
، مه‌هێڵن ڕووت وه‌بم من شه‌رم ئه‌که‌م له
چاوی سه‌گ و دڵنیام پیر ئه‌بم . ئه‌ی تۆ که‌ی تاقه‌تی من
ماچ ئه‌که‌ی؟ که‌ی گریانم رائه‌مووسی؟ وه‌ره من پرته‌قاڵی
پێبکه‌نه به‌ڵام پێڵاوه‌کانم مه‌بزێوه
برینداری سه‌فه‌رێکه قاچم ده‌ست مه‌به بۆ دڵم عاقڵه ! دێڕ
به دێڕ ، وشه به وشه بمخوێنه‌وه سڵاو له ژیان بڕۆ
تا عه‌تری جاتره و بۆنی کتێب بڕۆ
بۆ دێ بۆ تاران بۆ شێعر بوه‌سته
، بوه‌سته ... تکایه تێمپه‌ڕێنه لێم
وه‌که گرمۆڵه‌م
که و بمخه‌ره زبڵدانێکی پڕته‌قاڵی بڕۆ
بۆ نه‌هاتووی ئه‌به‌دی من بڕۆ
بۆ نور وه‌مخوێنه
تا نێوقه‌دی خوا به
شێعر وه‌مخوێنه به
فه‌لسه‌فه نا به
یاسا نا ، به په‌نجه بمکێشه‌وه
، ئه‌رخه‌وانی ڕه‌نگم
که ، سه‌وز بمشه‌کێنه‌وه
، سپی به
قه‌ڵه‌م ، تکایه به قه‌ڵه‌م خودکار
له سڕینه‌وه نایا هاکا
رۆژێک له تابلۆکه‌ت ژیوان بوومه‌وه ئاخر
به‌وه نیه گاز ناگرم و ناوه‌ڕم منیش
ئینسانم تکایه
به قه‌ڵه‌م . نزمتر
چاو داگره ئێستا
دڵنیام که هه‌موو
ئه‌ستێره‌کان له مانگ گه‌وره‌ترن تاریک
و ڕوون بمدوێنه و زوڵاڵ
ماچم که ده‌ستم
بگره و بمبه پوونه‌ک
تاڵه ، وه‌نه‌ک دووره و گیشا خۆڵ باران ئازادیم
بۆ بێنه ئێڤین بمبه
بۆ شاری مێرووله ئه‌و
دیو په‌رژینم بۆ بکه‌ره ژوانگه هه‌ناسه‌ی
گه‌رمم بۆ بکڕه سه‌یرم
که با باران ببارێ مه‌ترسه
، له
پاکترین کوڕێنیتا ، بێ ده‌سه‌ڵات ترین کچم ... 20/2/1390
هه‌نار من دڵ پڕترین هه‌ناری ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌م له په‌شیمانی . تۆ تا که‌ی مه‌ست ئه‌که‌ی به ئاو هه‌نار ؟ ئێستا بڵێی بگوورێ ؟ من دارێک ئه‌ناسم بێ گه‌ڵا بێ به‌ر بێ سێبه‌ر زریکه‌ی زووخ به لقه‌کانیا شۆڕ بۆته‌وه به ته‌نافێکه‌وه . من ژنێک ئه‌ناسم به‌رده‌وام تاسه‌ی سێ‌و ئه‌کا . من کچێک ئه‌ناسم له لا دێ له پاڵ هه‌موو شه‌تڵه ته‌ماته‌کانه‌وه ئاواتی په‌مه‌یی ئه‌نێژێ ، بڵێی بگوورێ؟! من کوڕێک ئه‌ناسم پێی وایه کچ ئاوێنه‌یه پیره‌ژنێک ئه‌ناسم بیر له هه‌رمان ناکاته‌وه له مه‌رگ ناترسێ . من خوشکێکم هه‌یه له هه‌وره تریشقه ئه‌ترسێ . براکه‌م پێی سه‌یره گه‌ر کچه دراوسێکه‌مان ناوی ئاره‌زوو بێ . دڵنیام باوکم قه‌ت قه‌تی من له گوڵدانێکا نه‌دیوه . دایکم پێی وایه من ئه‌بێ هه‌موو ساڵێک له باغچه‌ی حه‌وشه‌که‌مانا سه‌وز ببمه‌وه . من ، منێک ئه‌ناسم پێغه‌مبه‌ری بێتاقه‌تیه‌کی پیرۆزه زستانی۱۳۸۹ نازانم دوو شه‌وه لووتم نه‌پژاوه که‌چی سه‌رینه‌که‌م هه‌ر به هه‌نیسکه‌وه سه‌ر ئه‌نێته‌وه نازانم بۆ کاتێک مه‌رگ به ئاوات ئه‌خوازم له په‌نجه‌ره‌که‌م ئه‌که‌ومه خوار و له‌و گه‌ڕه‌که ماڵه‌یا باران ته‌نیا له‌سه‌ر ژووره‌که‌ی من وشک ئه‌کاته‌وه نازانم به کام ماسوولکه‌ی بڤڤه سنووری قه‌ده‌غه ئه‌به‌زێنم ! باران به‌سه‌ر بارینما ئه‌بارێ که‌چی کراسه‌که‌ت هه‌ر یه‌ک توێیه ! هه‌تاو که‌وتنانی پڕ پرسیاری شه‌وه بارانێک نازانم بۆ یه‌کێ به‌رده‌وام بانگ ئه‌کا : هۆۆۆ خاتوون ... کورسییه‌کمان خاڵییه ! بێ ئاگایه که من له لقی هه‌موو داره‌کان وه‌ریوم و له پیاسه‌ی کۆڵانه پاییزێکا سه‌مفۆنیای خشپه خشپ له‌به‌ر ئه‌که‌م من نازانم بۆ که ئێستاش باران ئه‌بارێ ته‌ڕ ئه‌بم ! حه‌یام نه‌گرتووه و بێ حه‌یایی گرتوومی چاوه‌ڕێم به‌رم با چاو غافڵ کا گرتوومه ئه‌رێ باوان من نازانم بۆ داری حه‌وشه‌که‌ت سه‌وز نیه ؟! بۆ باخچه‌که‌ت گوڵه‌باخی لێ ناڕوێ ؟! بۆ کۆلکه زێڕینه به رۆژهه‌ڵاتی ماڵه‌که‌ت نامۆیه ؟! بۆ کاتێک شه‌یتان به به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌تا تێپه‌ڕ ئه‌بێ هه‌رگیزاو هه‌رگیز له کڕنۆش نه‌بردنی په‌شیمان نیه؟! هه‌ر به‌ڕاست باوان من نازانم بۆ ناتناسم ! 22/1/1390 سه‌فه‌ر له‌و دیو ده‌لاقه‌کانی عه‌ده‌مه‌وه سه‌فه‌ر با‌نگم ئه‌کا مێژووی وه‌رزێکی ئه‌رخه‌وانیم له کۆڵه شه‌قاو ئه‌نێمه‌وه به‌سه‌ر ته‌نیاییما کۆترێک له گڕی هه‌ناسه‌م ئاو ئه‌خواته‌وه نزگه‌ره‌ی چاوم له له‌رزۆکترین ئه‌ژنۆی مه‌له‌کووتا پشووی دێ . تازه خه‌وی هیچ ره‌هێڵه‌یه‌ک ته‌ڕم ناکا من شه‌سته‌ی کۆڵانه‌که‌م ناگۆڕمه‌وه به متافیزیای حه‌زێکی لیخن شه‌رمی یه‌که‌م ماچ نافرۆشم به ماچ من تا به خۆر قه‌رزدار بم مانگ ناخه‌مه بوخچه‌که‌مه‌وه . سه‌فه‌ر مه‌ودا به مه‌ودا ده‌نگ هه‌ڵئه‌بڕێ و پێم خاوسه له ترس پێڵاوه‌کانم ژاری جاده به قوڕگه‌وه ئه‌نێن ئێره بنی دنیای گۆڕستانی گه‌ردوونه چه‌تره‌که‌م به‌سه‌ر ئاسمانا ئه‌بارێ و هه‌وره برووسکه ، دزه ماچی ده‌م ئێوارانم شه‌ق ئه‌کا نێرینه حۆریه‌ک له جانتاکه‌ما سه‌ما ئه‌کا نیگام هه‌ر له فڕینه بۆ سێوه کاڵه‌کانی حه‌ساری قیامه‌ت زیواجی ئه‌به‌دییه‌ت و گورگه‌زێیه سه‌فه‌ر لێی گێڕاومه‌وه 16/1/1390 باران (1) ئیتر نه به‌فر نه ته‌رزه نه باران ، شوێن پێی ماچه درۆیینه‌کانت ناشواته‌وه . چه‌تره‌که‌م به‌رێ ! (2) له‌و دیو په‌نجه‌ره‌وه من ئه‌بارم و له‌م دیو په‌نجه‌ره‌وه دانیشتووی . پێت سه‌یر نیه ؟ ئاسمانی من شینه ! (3) گه‌ر له بارانا رۆیشتی ، چه‌ترێک له‌گه‌ڵ خۆت مه‌به . لێ گه‌رێ با ته‌ڕ و تڵیس بگه‌ڕێمه‌وه . (4) باران ئه‌بارێ و من ئه‌توێمه‌وه . ئه‌م چڵپاوڕووباره بۆ کوێم ئه‌با ؟ 1/1/1390 تراژێدی من سه‌ره‌تایی ترم له پێنج شه‌ممه له ئه‌زه‌لی بارانه‌وه هاتووم بۆ ئه‌به‌دی تۆ رێ ئه‌بڕم پێغه‌مبه‌ری بێتاقه‌تییه‌کی پیرۆزم پێنج شه‌ممه هه‌نووکه ژانه رێگه خوساوی بارانه چ کوشنده ئازارێکه کانگای ئه‌و چۆڵه جێژوانه کۆرپه‌ی ئازارێک لانکه‌ی خه‌می جێ هێشتووه داره داره به گشت رۆحما هه‌ڵئه‌زنێ هاکا رۆژێک بوو به لاوێک مۆسیقای مه‌رگم بژه‌نێ 30/7/1389 سروودی سکاڵا له ساته‌وه‌ختی ماڵاواییدا هه‌ناسه‌کانم دوا به دوای یه‌کا خنکان دوو چاوی پڕ فرمێسکی لێوت سروودی سکاڵایان ده‌خوێند ماچ له جانتاکه‌تا سه‌ره‌تاتکه‌ی بوو شه‌رم له به‌رۆکما ئه‌توایه‌وه تۆ پێم ناڵێی خه‌ڵکی کامه ده‌ڤه‌ری خۆشه‌ویستیت ؟! ئه‌ی بێ ره‌حم... 6/6/1389 غوربه‌تی تۆخ له گۆپکه چرۆی ئه‌وینێکدا به پانتایی باغچه‌که‌مان سه‌وز ئه‌بم خه‌مڵاوه غه‌مباره‌که‌ی کۆڵانێکی قسرم ته‌لیسم کراوی تریفه‌ی مانگه شه‌وێکی نه‌زۆک هێلانه‌ی کوکوختیه‌کان ترازاوه ئاوێنه درزی بردووه ده‌مێک ساڵه کۆلکه‌زێڕینه‌ش نه‌بینراوه به‌ڵام ئێستاش شه‌ڕاب به ژوانت مه‌ست ئه‌بێ له پێنجه‌مین په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌مه‌وه تاسه‌ت ده‌که‌م وه‌ره باوان وه‌ره وه‌ره ببینه غوربه‌تی ئه‌م ئێواره‌یه‌م چه‌ند تۆخه ! 3/5/1389 په‌راوێزی من و تۆ من قه‌تیسم له داوێن پیس ترین ته‌نیایی تا کازیوه به هه‌موو چرکه‌کانه‌وه ئاوس ئه‌بم رۆژهه‌ڵاتان من له دایک ئه‌بم له په‌راوێزی "من" و " تۆ " ئه‌گه‌م به خۆم به خه‌م به خوا به خاک به خاچ به ماچ به پاکترین هه‌وه‌سی قه‌یره کچێکی شه‌رمن هاااااااا سه‌یر که ئێواره‌یه دڵم دیسان شه‌واره‌ی خه‌یاڵاویترین دیمه‌نی کچانه‌یه زۆر ئه‌ترسم بترسم له ترسان ترسی شه‌رمێک ره‌جم ئه‌که‌م له ژوانێک له جه‌نگه‌ی خۆش رامووسانێک به‌ڵێن ئه‌یه‌م له دایک بم ۲۲/۳/۱۳۸۹ ئێره کوێیه؟ کرمه‌ی حه‌سره‌تێکی رووخه‌ک قرچه ئه‌خاته باڵابه‌ژنی چێژێکی خنکاو ئێره هه‌ساره‌ی نه‌گه‌یشتووه مه‌مله‌که‌تی له خاچ دانی مه‌زڵووم ترین ویسته گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌نگێزی جمه‌ی دڵ و ئایه‌ته‌کانی قوڕعانه ده‌ربه‌ندی که‌رنه‌ڤاڵی ده‌م بێن و قڕووقه‌پ ترین هاواره لێره که ژوانێک ئاوس ئه‌بێ ، مۆمێک له سێداره ئه‌درێ لێره من بۆم نیه ته‌نانه‌ت خۆشم بکووژم گوناحه گوناح لێره داوێن پیس ترین هێشوه ترێ پێی ئه‌تکه بڕزێ شه‌هید تا نه‌مرێ فاتیحای بۆ ناخوێندرێ ئێره وڵاتی خاپوور کردنی کچێنی بێوه ژنێکی* هه‌تیوه نیشتمانی ترسنۆک ترین ماچ و تۆقیو ترین ئامێزه ئێره بێ هۆ ترین شوێنی هێمای پرسیاره ئێره کوێیه؟! ۵/۲/۱۳۸۹ *به‌شێک له شێعرێکی قوباد جه‌لی زاده" هاڕژنی له رێسمه بردنی كچێنیی بێوه‌ژنێ له وه‌ختی ناوه‌ختێ" که تۆ دوور بی ده‌رکه ئاواڵه هه‌ر دوو ده‌لاقه‌ی په‌نجه‌ره‌که‌م دێن و ده‌چن ئاسمان هه‌ورین و زه‌وی تاڵ و توون ئاسۆی ئێوارێکی تووڕه‌م لێ دیاره ئه‌نووسمه‌وه: دووری ......دوورم ئه‌ڕژێته سه‌ر لاپه‌ڕه‌کان له چاوم فرمێسکی سوورم دڵ پڕ تاسه‌ی هه‌ناسێکتم هێدی هێدی شه‌پۆلی حه‌ز،له ده‌ماره‌کانما بپژێنێ ئه‌ویناوی خۆشه‌ویستیت له چۆڕاوگه‌ی شه‌وه‌زه‌نگا تنۆک تنۆک ناخی ماندووم بخووسێنێ که تۆ دوور بی هه‌ودای وێڵی نیگای ڕووتم له داوی چاوی کێ گیر بێ ؟ وه‌ره باوان چه‌پکێک ئاواتی حه‌وت ره‌نگ دیاری رۆژی "خۆزگه"مان بێ 28/11/1388 نۆ پیت مه‌لابانگانی ته‌ڕ و تڵیسی ڕۆژی دوای چوار شه‌ممه‌یه به ده‌ست نوێژێک له بارانی کۆڵانه حه‌رامه‌کانی پێنج شه‌ممه به چارشێوێک له ترس و تاسه و گومان سه‌جده ئه‌به‌م بۆ دیواره‌کان ئه‌عووزووبیل ئه‌وین ئه‌که‌م له شه‌ڕڕی ته‌نیایی پێنج شه‌ممه پاییزێکی باراناویه ئێره هه‌ساره‌ی کات ژمێر 12 و به مانگ 23یه ڕمبازێنی خه‌یاڵاویترین ئاواته‌کان ، خه‌و له بوومه‌لێڵی چوار چاوی بریقاوی ئه‌تارێنێ که‌وی و ده‌سته‌مۆ هه‌ڵئه‌ده‌مه قووڵایی بێ ئۆقره‌ییه‌کانت ئه‌بمه شۆفاری ئه‌فسووناوی خه‌ونه‌کانت من (شێت)انه تۆم خۆش ئه‌وێ تۆ( دیل)انه من من شێتم تۆ چی؟! 8/8/1388 کوا قه‌ڵه‌مێک بەرە بەیانێکی ساردە ئه‌ستێره به بیستنی بانگی بەیانی ڕوومەتی گەشی لە ژێر چارشێوی سپی ڕۆژدا حەشار ئه‌یا من ڕاچڵەکیم من ، بەرە بەیانی ڕۆژێکی خوا بۆ ئاوا زوو لە خەو ڕاپەڕیم ؟ شتێک -خۆشتر له خه‌ونی تۆ بینین -قورس‌تر لە زیقەی سەعاتی کووک کراو -سه‌یرتر له ده‌نگی پڕ سکاڵای قه‌له ڕه‌ش -خۆش تر لە دەست پێ کردنی ڕۆژێکی نوێ من لە دنیای نەناسراوی شەو ، ئه‌پچڕێ من لێواولێو م -پڕم -شێعرم لێ ئەڕژێ کوا قەڵەمەکەم ؟؟ 27/11/1387 پێنج شه‌ممه پێنج شه‌ممه‌یه - ئاسمان شین شه‌قامه‌کان چاوه‌چاویانه چه‌ند قورس سنووری دوو دنیا تێک شکا - هیچ وه‌بیرته چۆن ژیان له لا جانکی سێوه‌کان ئه‌تکا - چۆن له شه‌رمی گڕی چاوه‌کانتا خۆم له کۆڵانی شاملوو و سۆهراب و کاک عه‌تایا ده‌شارده‌وه - ئاگات لێ بوو چۆن وێنه‌ی پێنج شه‌ممه‌مان گرت و خستمانه قاپی چاوی عه‌سکه‌ره‌کانه‌وه - ناکا له بیرت چووبێ که چۆن له ته‌زووی گه‌رمای سه‌ر په‌نجه‌کانتا ڕاچڵه‌کیم - پیاسه‌ی له‌سه‌ر خۆی ناو شه‌قامه شێته‌کانت له بیره - سڕ سڕ له باوه‌شی بێده‌نگیه‌کی به تین دا ، شه‌رممان قاش ئه‌کرد - دار شۆڕه‌بیه‌که به‌رز به‌رز له پشتمانه‌وه سه‌یری گڵۆپه‌کانی ئه‌کرد ئه‌و کاته‌ی که تۆ به نۆ پیت شه‌رمی گوڵه‌کانت ورووژاند - هه‌ستت به هانکه هانکی هه‌ناسه‌کانم کرد ، هانای هه‌ناوی هیلاکم… -که چۆن به ده‌م شه‌رمه‌وه هێور ده‌بوومه‌وه - ئاها چۆن مست مست ژیانم بۆت ده‌دزی - تۆش ناوه ناوه له‌وێچێک شێعرت ده‌کرد به کسپه‌ی دڵما پێنج شه‌ممه به قوڕگی ماڵاواییدا چوه خوار - دیت چۆن شار ده‌گریا - پاسه‌کان شه‌رمه‌زار بوون ئێواره‌ی سێ شه‌ممه ، پێنج شه‌ممه‌یه - دیسانه‌وه من و تۆ و جیهانێکی پان و به‌رین - له هه‌را و هۆریا و سارد و سڕی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک دا ، حه‌یای ژوانه مردوه‌کانمان کڕیه‌وه - گاڵته‌مان هات به ڕه‌گه‌زی دایه حه‌ووا و باوکه ئاده‌م - گریانمان هات بۆ خۆمان - ئه‌و سێ شه‌ممه‌یه که ئێواره‌که‌ی پێنج شه‌ممه بوو ، له به‌سته‌ڵه‌کی دابڕان‌دا ڕه‌ق هه‌ڵات - دێوه‌زمه‌ی خه‌م له جه‌غزی تاس و وڕی دا دیلی کردین - تۆ مایه‌وه و دوو چاوی قه‌تیس له فرمێسک - من مامه‌وه و شارێک که سه‌رانسه‌ریم لێ ببوه ئاوێنه - ئێمه ماینه‌وه و دنیایه‌ک بیره‌وه‌ری ... ۱۷/۷/۱۳۸۸ وه‌همی بۆش له بۆشایی شه‌قامه چۆڵه‌کانا بریسکه‌ی ڕووناکی وه‌همێک ته‌ڵه‌زم ئه‌خا پڕ باوه‌شم په‌ڕی ڕه‌نگاڵه‌یه‌ک هه‌نگاوم هه‌ڵوه‌دای مه‌ودای سانه‌وه‌یه‌ک وێڵه شێته‌که‌ی شه‌قامی ڕووخاوم له هه‌موو کۆڵانه خه‌ڵوه‌ته‌کانی شاره‌وه ده‌ڕوانمه تاکه په‌نجه‌ره‌یه‌ک دڵ پڕ تاسه‌ی خواردنی سێوێکی حه‌رامم بۆ شه‌خته‌ی به‌رینی ئاسمانی په‌ڕه‌سێلکه ده‌فڕێ - خه‌یاڵم و له ده‌لاقه شینه‌که‌ی په‌نجه‌ره‌ی ژووری سپی ئه‌ڕوانمه په‌یکه‌ری شه‌که‌تی کۆڵانه نه‌گبه‌ته‌که‌نی شار من خه‌ڵکی ئاسمانی په‌ڕه‌سێلکه و وێڵی شه‌قامی ڕووخاو و داگیرکه‌ری خه‌یاڵم... ۹/۷/۱۳۸۸ ماچ که له زه‌رده‌په‌ڕی ئێواره‌یا لیوه‌کانت له سێداره‌ی ماچ دران خوا له دایک بوو ! زه‌رده‌په‌ڕی هه‌موو ئێواره‌یه‌ک ماچت ده‌که‌م ! له به‌ر خۆم نا له به‌ر خۆت نا له به‌ر خوا ئاخر ، خوا حه‌زی له مۆم و که‌یکه !! 28/5/1388 خه‌یاڵ له به‌رامبه‌ر خه‌یاڵتدا سه‌ر هه‌ڵ ئه‌ده‌م به ده‌سرۆکه‌ی شه‌رمێکی سوور ئاره‌قی حه‌ز له ڕوومه‌تت ده‌سڕمه‌وه قووڵپه‌ی دڵم شتێکه له‌سه‌رووی ماچ به کام ده‌ستم داگیرت که‌م ؟ به کام ئه‌نگووست بتکێشمه‌وه؟ له کام په‌نجه‌ره‌وه ده‌ست بۆ ئه‌وینت هه‌ڵخه‌م ؟ حه‌ز ئه‌که‌ی له ته‌می هه‌ناسه‌کانتا شێعرێکی ڕووت دانێم ، سه‌مات بۆ بکا . یا شێعری یه‌که‌مم بۆت بمرێ. یا مووچڕکی شێعری داهاتووم بتشڵه‌ژێنێ . سبه‌ی کاتی ئێواره ده‌عوه‌تی که‌رنه‌ڤاڵی شێعره‌کانمت ده‌که‌م . تۆ و شێعره‌کانم له ئێواره‌یه‌کی ده‌گمه‌ندا لێوڕیژ له بۆنی پرته‌قاڵ ساڕ‌ێژ له ڕه‌نگی خوا ئاوس له تامی شێعر خاڵی له من پڕ له تۆ نا نا – پڕ له تۆ و شێعرم تا تێر بوونی دڵت له‌چکه له ڕوومه‌تی شێعره‌کانم داماڵه !! ماڵاوا 27/5/1388 ساباتی شه‌و (کورته چیڕۆک) له ژوورێکی بچکۆلانه‌دا ده‌نگی چرپه چرپ دێ . کوڕێکی وریا و ماندوو له باوه‌شی دایکی دا ڕاکشاوه . ده‌نگی چیڕۆکه‌کانی دایکی تا نیوه شه‌و هه‌ر ده‌بیسترێ. شه‌وێکی تار و مه‌نده . مانگ به ئاشکراوه به چیڕۆکه‌که پێ ده‌که‌نی و ئه‌ستێره‌کان به دزیه‌وه سه‌یر ده‌که‌ن. کوڕه‌که جار جار خه‌وی لێ ده‌که‌وێ و جار جاریش له دایکی ده‌پرسێ :دایه دێوه‌که نه‌مرد؟ مانگ و ئه‌ستێره‌کان هه‌وره‌کان به سه‌ر خۆیان دا ئه‌کێشن و ئه‌چنه باوه‌شی خه‌وێکی قووڵه‌وه . دایکی ماندوو ئه‌بێ –دێوه‌که ئه‌مرێ و کوڕه‌که‌ش خه‌وی لێ ئه‌که‌وێ. 1382 مێژووی خه‌وێک کاتێ گڕووی چاوەکانت پەنجە ئەخاتە هەناوی بێ تینم کاتێ دەستی تامەزرۆت لە پەلاماردانی ئەگریجەی پەشۆکاوم ئەداتە تریقەی قاقا خۆشەویستم: من لە مێژووی خەوێکا ونم ، زەلیلی هەستی پاکی چاوەکانت. کاتێ گزنگی ساردی کازیوە ، بە شاڵاو ئەڕژێتە هەناسەت دەستەکانم سڕ ئەبن ، چاوەکانم ئەترسن خۆشەویستم: بە هاڵاوی گەرمی پەنجەکانت رێژنە بارانی خەندەیە، جەستەی نیوە مردووی خەونەکانم... به‌هاری1388 چرکه‌ساتی ئێواره‌یه‌ک لە گوزەری کۆڵانێکدا ، وەستاوم چاوەڕێی هوروژمی ئیوارەیەک بە ئەسپایی زەرد ئەبم بە هێمنی بزڕ بزڕ ئەبم هەناسەکانم شێتانە دێن و ئەڕۆن بەڵام من هەر وەستاوم چاوەڕێی چرکە ساتێکی دەگمەن هێدی هێدی سەری شێتم شۆڕ ئەبێتەوە و عاشقانە گاڵتەی بە پێڵاوەکانم دێ من هەر وەستاوم و کەوتوومە ناخی ئیوارەیەک سەر لێشێواوی هەستێکم بە قاقا ئەگریم عاشقانە لە باوەشی خۆزگەیا ئەتوێمەوە گوزەری کۆڵان بە پەناما تێپەڕ ئەبێ و من هەر بۆ چرکە ساتی ئیوارەیەک وەستاوم ۲۵/۱/۱۳۸۸ ته‌نیایی کۆمه‌ڵێک مرۆڤی ڕه‌نگاوڕه‌نگین هه‌ر که‌سه هی دنیایه‌کی جیاواز له‌وی تره هه‌ر یه‌که‌و له بوارێک ئه‌دوێ - به‌ڕای من ئابووری ... - مێژوو سه‌ره‌تایه‌کی پر... - فێمینیسم ئه‌و وشه‌یه که ... - پێناسه‌ی مافی مرۆڤ... - بۆ ده‌بێ ئازادی... - باروودۆخی سیاسی ... ئه‌وه باسی ڕواڵه‌تیانه له ناخیانا هه‌سته بڤه‌کان به‌دی ده‌کرێ له ده‌روونه‌وه شتێکی تر بوون یه‌کیان پڕ بوو له قریشکێکی سوور یه‌کیان شه‌رمی سپی لێ ده‌ڕژا یه‌کیان سه‌وز سه‌وز ده‌گریا یه‌کیان پڕته‌قاڵی زه‌رده‌خه‌نه‌ی ده‌کرد یه‌کیان ڕه‌شاوی قاقای له‌به‌ر ده‌ڕۆی یه‌کیان زریکه‌ی تیژی ئه‌هاویشت یه‌کیان به په‌رداخێک ئاره‌قه‌وه شه‌رمی ده‌کرد ئه‌وانه بوونیان نیه له ژووره‌که‌ی مندا دنیای من ته‌نیا هی ناوه‌رۆکه ڕواڵه‌ت تیای ناژی له ژووره‌که‌میان ئه‌که‌مه ده‌ر و ده‌رکه‌یان له سه‌ر دائه‌خه‌م ئه‌ی چه‌ند سزاواری ئه‌و حه‌بسه‌ن *** ئێستا ته‌نیا دوانین من و ئه‌و پێکه‌وه ئه‌ژین پێکه‌وه ئه‌نووین پێکه‌وه پیاسه ئه‌که‌ین پێکه‌وه ئه‌چڕینه‌وه پێکه‌وه ئه‌گرین پێکه‌وه ئه‌مرین به‌ڵام قه‌ت پێکه‌وه ته‌نیا نین ئه‌و قه‌ت قسه ناکا بێ ده‌نگه , سه‌یرم ئه‌کا ئێوارانه سه‌ما ئه‌کا به شه‌و ئه‌گری به‌یانیان له پێش مندا با ئاگایه شه‌وان دوای من ئه‌نوێ له هێمنی هێمن تره ئای چه‌ند هاو ژوورێکی بێده‌نگه (ته‌نیایی)! 25/3/1388 به کام یاسا؟ چه‌ند بێ ڕه‌حمانه له ناخما ئه‌چڕیته‌وه چه‌ند بێ به‌زه‌یی به گوڕوتاسه‌وه له که‌رنه‌ڤاڵی سه‌رشێتیمدا سه‌ما ئه‌که‌ی له سه‌ر ئیزنی کێ ڕه‌گاژۆی یاده‌کانت هه‌راس به بێستانی خه‌ونه‌کانم دێنێ ئیزنت له خوا گرت ؟که ڕۆژی پێج جار دێیته سه‌ر به‌رماڵه‌که‌م ! له سه‌ر یاسای کام وڵات قۆڵبه‌ستی هه‌سته‌کانم ده‌که‌ی و له به‌ندیخانه‌ی نازانم کوێدا یارییان پێ ده‌که‌ی ؟ کێ کوتی له شه‌وه‌زه‌نگی مه‌رگمدا بتوێیته‌وه؟ کێ کوتی (من)؟ له سه‌ر ئیزنی کێ (تۆ)؟ به کام یاسا(ئێمه)؟ ده پێم بڵێ : بۆ هێند بێ ڕه‌حمانه له ناخما ئه‌چڕیته‌وه؟ 23/3/1388
ادامه مطلب
| Design By : Pars Skin |

