به کام یاسا؟
به کام یاسا؟
چه‌ند بێ ڕه‌حمانه له ناخما ئه‌چڕیته‌وه
چه‌ند بێ به‌زه‌یی به گوڕوتاسه‌وه
له که‌رنه‌ڤاڵی سه‌رشێتیمدا سه‌ما ئه‌که‌ی
له سه‌ر ئیزنی کێ ڕه‌گاژۆی یاده‌کانت
هه‌راس به بێستانی خه‌ونه‌کانم دێنێ
ئیزنت له خوا گرت ؟که
ڕۆژی پێج جار
دێیته سه‌ر به‌رماڵه‌که‌م !
له سه‌ر یاسای کام وڵات قۆڵبه‌ستی هه‌سته‌کانم ده‌که‌ی و
له به‌ندیخانه‌ی نازانم کوێدا یارییان پێ ده‌که‌ی ؟
کێ کوتی له شه‌وه‌زه‌نگی مه‌رگمدا بتوێیته‌وه؟
کێ کوتی (من)؟
له سه‌ر ئیزنی کێ (تۆ)؟
به کام یاسا(ئێمه)؟
ده پێم بڵێ :
بۆ هێند بێ ڕه‌حمانه له ناخما ئه‌چڕیته‌وه؟
23/3/1388
+ نوشته شده در چهارشنبه ۱۳۸۸/۰۳/۲۷ ساعت توسط تاڤگە
|