ناکۆک
ناکۆک
بریقەی تنۆکێک ئاو
بە لێوی گۆزێکەوە
ئەمباتەوە بۆ سەرەتای مەلافە و نوور ،
کە بتکێ
پڕینچکێک
ئاوێنەی خەیاڵێکی ئاوس
ئەخاتە گریان !
کە کاتژمێر تەڵاقی کەوت
لە ڕسواترین شعووری سەردەم ،
من پەشیمان بووم لە داهاتوویەک
کە کازیوەکانی هەنیسکی شینی پەنجەرە
سەوز ئەکەن !
کە من بێدەسەڵاتی چنینی سێوێک بم
لە لقی حەزێکی وەهماوی و تۆ
تارێک پەنجەی حەسرەتت بژەنێ
شەو ئەشێوێ و
چ ناکــــــــــۆک !
کە بشزانم زهڕنهقووتهی ههموو ئاواتهکانت
له بهرۆکی منهوه باڵهفڕه ئەبن
من هەر مەحکوومم بە کچێنیەکی کۆتراوی و
تۆ ئاڵۆزترین تەونۆکەی ،
سەری حەوانەوەی ئەشکەوتە خەونێکت لە من شێواندووە !
٢٥/۵/١٣٩٠
+ نوشته شده در یکشنبه ۱۳۹۰/۰۶/۱۳ ساعت توسط تاڤگە
|