ترپەی پێ
ترپەی پێ
لە برژانگەکانمەوە بەر ئەبێتەوە
دەلاقەی چاوم دەتەنێ و
قەڵس قەڵس بەرۆکم ئەخووسێنێ
چاوەڕوانی!
سیس ئەبم بە ئەڵقەڕێزی دەروازەوە و
ئەپووکێمەوە لە ترپەی پێی
ڕێبوارە غەریبەکانی کۆڵاندا
کە قەت تۆ نەبووی !
هه‌ر نه‌هاتی و
پاییز له ته‌پ و تۆز نه‌تۆرا
هه‌نووکه‌م له رابردوودا لێ ون ئەبێ و
په‌شیمان ئەبم له داهاتووم
بێزار ئەبم لە ئایەتەکانی بوون و
پڕ ئەبم لە هیچ
هیچ هیچ
کەس کەس
هیچ کەس سەرەندەرم ناکا
کە کۆڵانێکی تەنگەبەرم و
فوو ناکا لە چاوی ڕوانینم
کە پڕ تۆزی جەفایە.
هەتا شەوێ خەست ئەبمەوە و
شەو تا بەیان تنۆک تنۆک تراویلکەم
لە گەرووی هەنیسکێکەوە چرۆ ئەکەم و
جەستەم خەمڵاوی گوڵی بێ‌ناز...
دەبمە دوایین پێغەمبەری پەنجەرە و
پەڵێنی فەردەوسی ماچ ئەیەم بە تۆ ...
تۆش ،
لە دینی دەلاقە وەرگەڕاو و
بێ بروای بە پەرجۆی نیوەشەوانی کۆڵان...
هه‌ناسه‌م لە هەناسەی بڕکەی کۆڵاندا
خلۆر ئه‌بێته‌وه
خه‌و ئه‌مباته‌وه تا نادیار و
تۆ به خه‌ونی نامه‌یه‌که‌وه ئه‌بینم!
۷/١/١٣٩١