ساباتی شه‌و
ساباتی شه‌و
(کورته چیڕۆک)
له ژوورێکی بچکۆلانه‌دا ده‌نگی چرپه چرپ دێ . کوڕێکی وریا و ماندوو له باوه‌شی دایکی دا ڕاکشاوه . ده‌نگی چیڕۆکه‌کانی دایکی تا نیوه شه‌و هه‌ر ده‌بیسترێ. شه‌وێکی تار و مه‌نده . مانگ به ئاشکراوه به چیڕۆکه‌که پێ ده‌که‌نی و ئه‌ستێره‌کان به دزیه‌وه سه‌یر ده‌که‌ن.
کوڕه‌که جار جار خه‌وی لێ ده‌که‌وێ و جار جاریش له دایکی ده‌پرسێ :دایه دێوه‌که نه‌مرد؟
مانگ و ئه‌ستێره‌کان هه‌وره‌کان به سه‌ر خۆیان دا ئه‌کێشن و ئه‌چنه باوه‌شی خه‌وێکی قووڵه‌وه .
دایکی ماندوو ئه‌بێ –دێوه‌که ئه‌مرێ و کوڕه‌که‌ش خه‌وی لێ ئه‌که‌وێ.
1382