وشە خەمبارەکانی ناو رێگا

 

ئەمە هەستێکی ناسک نیە!
هەستی خاوی مێیینەیەک،
بە گرمە و نەڕەی دەروونی رەگەزێکی زبر نیە!
ئەمە لە ئەوین ناکا، لە ئەشق ناچێ!
هەنیسکی داماوانەی گراوێکە شیاوی بەزەیی!
دەستی لەرزۆکی مرۆڤە، بە داوێنی بێ هۆی مرۆڤێکی ترەوە!
تەمەننای گشت خانەکانی لەشە،
بۆ هەڵمژینی هەناسەی ئەزەلی لە سییەکانی یاردا!
ئەمە شێتیەتییە، نەبوونی لۆژیکە لە خورپەی دڵێکی هەراسان دا
ئەمە یەکەم پێناسەی بوونی منە، دوایین هۆی ژیان!
ئەمە منم، ئەوەش تۆ باوان!

١٣٩٤