گەڵای دەروون

 

هاوشێوەی زەردە گەڵا

دەستی بەربووم لە دار

نە ئەگاتەوە بە لقی خۆم و

نە هەدایەک بەدی ئەکەم لەسەر زەوی!

چ ئەزموونێکە ئەم سەرگەردانییە؟!

هاکا بۆ بارانێکی پاییزی و خوسانێک

هاکا بۆ ڕەشەبایەک و بێ سەرەوشوێنی

یا خود خزین بۆ سووچێک و لەبیری دارستان چوونەوە!

ئێستا من بەشێکم لە خشپەی شەقام و

لە زەردی کۆڵان و

لە ڕەوە گەڵای بەر گسکەکان!

چاوم لە ڕێی ڕەشەبایەکە!

 

١٣٩٥/٠٦/٢٢