سه‌فه‌ر
سه‌فه‌ر
له‌و دیو ده‌لاقه‌کانی عه‌ده‌مه‌وه
سه‌فه‌ر با‌نگم ئه‌کا
مێژووی وه‌رزێکی ئه‌رخه‌وانیم له کۆڵه
شه‌قاو ئه‌نێمه‌وه به‌سه‌ر ته‌نیاییما
کۆترێک له گڕی هه‌ناسه‌م ئاو ئه‌خواته‌وه
نزگه‌ره‌ی چاوم
له له‌رزۆکترین ئه‌ژنۆی مه‌له‌کووتا پشووی دێ .
تازه خه‌وی هیچ ره‌هێڵه‌یه‌ک ته‌ڕم ناکا
من شه‌سته‌ی کۆڵانه‌که‌م ناگۆڕمه‌وه
به متافیزیای حه‌زێکی لیخن
شه‌رمی یه‌که‌م ماچ نافرۆشم
به ماچ
من تا به خۆر قه‌رزدار بم
مانگ ناخه‌مه بوخچه‌که‌مه‌وه .
سه‌فه‌ر مه‌ودا به مه‌ودا ده‌نگ هه‌ڵئه‌بڕێ و
پێم خاوسه له ترس
پێڵاوه‌کانم ژاری جاده به قوڕگه‌وه ئه‌نێن
ئێره بنی دنیای گۆڕستانی گه‌ردوونه
چه‌تره‌که‌م به‌سه‌ر ئاسمانا ئه‌بارێ و
هه‌وره برووسکه ، دزه ماچی ده‌م ئێوارانم
شه‌ق ئه‌کا
نێرینه حۆریه‌ک له جانتاکه‌ما سه‌ما ئه‌کا
نیگام هه‌ر له فڕینه
بۆ سێوه کاڵه‌کانی حه‌ساری قیامه‌ت
زیواجی ئه‌به‌دییه‌ت و گورگه‌زێیه
سه‌فه‌ر لێی گێڕاومه‌وه
16/1/1390