غوربه‌تی تۆخ
غوربه‌تی تۆخ
له گۆپکه چرۆی ئه‌وینێکدا
به پانتایی باغچه‌که‌مان سه‌وز ئه‌بم
خه‌مڵاوه غه‌مباره‌که‌ی کۆڵانێکی قسرم
ته‌لیسم کراوی تریفه‌ی مانگه شه‌وێکی نه‌زۆک
هێلانه‌ی کوکوختیه‌کان ترازاوه
ئاوێنه درزی بردووه
ده‌مێک ساڵه کۆلکه‌زێڕینه‌ش نه‌بینراوه
به‌ڵام ئێستاش
شه‌ڕاب به ژوانت مه‌ست ئه‌بێ
له پێنجه‌مین په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌مه‌وه
تاسه‌ت ده‌که‌م
وه‌ره باوان وه‌ره
وه‌ره ببینه غوربه‌تی ئه‌م ئێواره‌یه‌م چه‌ند تۆخه !
3/5/1389
+ نوشته شده در سه شنبه ۱۳۸۹/۰۵/۰۵ ساعت توسط تاڤگە
|