چوار دانە شێعری چکۆلە چکۆلە

 

١.

ودمی گەرمی هەناسەتە، چرۆی دڵم دێنێتەدەر

بە تیرێژی پەنجەی نازت، باخی بەرۆکم دێتەبەر

سڵاو لە بەژنی عەرعەرت، هەتاهەتا تەماوەرم

چما لاولاوی لاوەتی، لە باڵای خۆزگەم بێتەسەر

 

٢.

تۆ دابارە

دەبمە چەتر

تیشک باوێژە

دەبمە هەور

گەر هەڵفڕی ئاسمانێکم

بووکی تاسەت بێ تارا بێ ،

بە سەمای گەش دەبمە بەور

 

٣.

شەوە زەنگە

چی ئەستێرەیە بێدەنگە

مانگ خەوتووە ئەمشەو ڕەنگە

گۆمی هەستم لێڵ و مەنگە

دڵم تەنگە

لەسەر گوڵی چاوەکانم

تنۆک تنۆک ئەسرین هەنگە

 

٤.

دەمەو بەیان

دێنە خوارێ نەرم و نیان

کلوو کلوو بەفری سپی و

لە چاوانم ئەسرین و ژان

 

زستانی ١٣٩٠