ته‌نیایی
کۆمه‌ڵێک مرۆڤی ڕه‌نگاوڕه‌نگین
هه‌ر که‌سه هی دنیایه‌کی جیاواز له‌وی تره
هه‌ر یه‌که‌و له بوارێک ئه‌دوێ
- به‌ڕای من ئابووری ...
- مێژوو سه‌ره‌تایه‌کی پر...
- فێمینیسم ئه‌و وشه‌یه که ...
- پێناسه‌ی مافی مرۆڤ...
- بۆ ده‌بێ ئازادی...
- باروودۆخی سیاسی ...
ئه‌وه باسی ڕواڵه‌تیانه
له ناخیانا هه‌سته بڤه‌کان به‌دی ده‌کرێ
له ده‌روونه‌وه شتێکی تر بوون
یه‌کیان پڕ بوو له قریشکێکی سوور
یه‌کیان شه‌رمی سپی لێ ده‌ڕژا
یه‌کیان سه‌وز سه‌وز ده‌گریا
یه‌کیان پڕته‌قاڵی زه‌رده‌خه‌نه‌ی ده‌کرد
یه‌کیان ڕه‌شاوی قاقای له‌به‌ر ده‌ڕۆی
یه‌کیان زریکه‌ی تیژی ئه‌هاویشت
یه‌کیان به په‌رداخێک ئاره‌قه‌وه شه‌رمی ده‌کرد
ئه‌وانه بوونیان نیه له ژووره‌که‌ی مندا
دنیای من ته‌نیا هی ناوه‌رۆکه
ڕواڵه‌ت تیای ناژی
له ژووره‌که‌میان ئه‌که‌مه ده‌ر و
ده‌رکه‌یان له سه‌ر دائه‌خه‌م
ئه‌ی چه‌ند سزاواری ئه‌و حه‌بسه‌ن
***
ئێستا ته‌نیا دوانین
من و ئه‌و
پێکه‌وه ئه‌ژین
پێکه‌وه ئه‌نووین
پێکه‌وه پیاسه ئه‌که‌ین
پێکه‌وه ئه‌چڕینه‌وه
پێکه‌وه ئه‌گرین
پێکه‌وه ئه‌مرین
به‌ڵام قه‌ت پێکه‌وه ته‌نیا نین
ئه‌و قه‌ت قسه ناکا
بێ ده‌نگه , سه‌یرم ئه‌کا
ئێوارانه سه‌ما ئه‌کا
به شه‌و ئه‌گری
به‌یانیان له پێش مندا با ئاگایه
شه‌وان دوای من ئه‌نوێ
له هێمنی هێمن تره
ئای چه‌ند هاو ژوورێکی بێده‌نگه (ته‌نیایی)!
25/3/1388