نازانم
نازانم
دوو شه‌وه لووتم نه‌پژاوه
که‌چی سه‌رینه‌که‌م هه‌ر به هه‌نیسکه‌وه سه‌ر ئه‌نێته‌وه
نازانم بۆ کاتێک مه‌رگ به ئاوات ئه‌خوازم
له په‌نجه‌ره‌که‌م ئه‌که‌ومه خوار و
له‌و گه‌ڕه‌که ماڵه‌یا
باران
ته‌نیا له‌سه‌ر ژووره‌که‌ی من وشک ئه‌کاته‌وه
نازانم به کام ماسوولکه‌ی بڤڤه
سنووری قه‌ده‌غه ئه‌به‌زێنم !
باران به‌سه‌ر بارینما ئه‌بارێ
که‌چی کراسه‌که‌ت هه‌ر یه‌ک توێیه !
هه‌تاو که‌وتنانی پڕ پرسیاری شه‌وه بارانێک
نازانم بۆ یه‌کێ به‌رده‌وام بانگ ئه‌کا :
هۆۆۆ خاتوون ... کورسییه‌کمان خاڵییه !
بێ ئاگایه که من له لقی هه‌موو داره‌کان وه‌ریوم و
له پیاسه‌ی کۆڵانه پاییزێکا
سه‌مفۆنیای خشپه خشپ له‌به‌ر ئه‌که‌م
من نازانم بۆ که ئێستاش باران ئه‌بارێ
ته‌ڕ ئه‌بم !
حه‌یام نه‌گرتووه و بێ حه‌یایی گرتوومی
چاوه‌ڕێم به‌رم با
چاو غافڵ کا گرتوومه
ئه‌رێ باوان من نازانم
بۆ داری حه‌وشه‌که‌ت سه‌وز نیه ؟!
بۆ باخچه‌که‌ت گوڵه‌باخی لێ ناڕوێ ؟!
بۆ کۆلکه زێڕینه به رۆژهه‌ڵاتی ماڵه‌که‌ت نامۆیه ؟!
بۆ کاتێک شه‌یتان به به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌تا تێپه‌ڕ ئه‌بێ
هه‌رگیزاو هه‌رگیز له کڕنۆش نه‌بردنی په‌شیمان نیه؟!
هه‌ر به‌ڕاست باوان
من نازانم بۆ ناتناسم !
22/1/1390