بۆ دوا وەرزی کچانی ئاو و ئاوێنە ، بۆ پێکەنینی کوڕانی بیرەوەری...
بۆ دوا وەرزی کچانی ئاو و ئاوێنە ، بۆ پێکەنینی کوڕانی بیرەوەری...
دەست پێ ئەکەم. گرینگ نیە لە کوێوە. لە ئێوارە پیاسەکانی شەقامی ئەمیراباد و خەڵوەتە شارستانیەکانی پارکی گوفتوگوو. لە پانتای شەقامی پاییزان گەڵاڕێزان و بەهاران بەهەشت. نا ... زۆر سەختم گرتووە، وا نابێ. ئەسڵەن هەر لەم دەم پەنجەرەوە، هاوتەریبی چاوترووکانەکانی بورجی میلاد و شەکانەوەی گەڵای درەختەکان بە دەم بانگی بەیانی و جریوەجریوی چۆلەکە و تریفەی کزی ئەستێرە. کە خۆر، سنووری نێوان دار کاجەکە و لادیوارێکی خەوتنگەی فاتمی ئەبەزێنێ و ئەلەند هورووژم دێنێتە باوەشی پەنجەرەکان. کە لە لێواری سەربانێک نەخشی قەلە ڕەشەکان ئەکەوێتە سەر ئاسمانێکی مەیلەو شین، ئەوە گەورەترین بەڵگەیە بۆ رۆژ بوونەوە . ئەلەند چرکە بە چرکە پێ ئەگرێ و تیشکێکی نە گەرم و نە بێ تین ئاڕاستە ئەکا.
بیرم ئەڕوا بۆ ترمیناڵ . لە پاڵ هاواری برسی گەرووی شۆفیر تاکسیەکی زیتەڵەی قیرسیچمە، خۆم ئەبینم. هیلاکی ڕیگایەکی دوور و چاو خەواڵوو. بە دوو سێ جانتاوە لە سووچێکا وێستاوم و هیچ تاقەتی دەمەتەقەم نیە. "- اگە سە تومان میبرید کە بریم. - نە خانم، کسی با این قیمتا نمیبرە. - مهم نیست، با بی ار تی میرم. - حالا شما پنج تومان هم بدید میبریم. - اخرش چهار تومان، چهار تومان و یە قرونم نمیدم " بێ ئاگام کە چ شەش تمەن و چ سێ تمەن، ژیان هەر بەردەوامە و خوێنی بەرەبەیانێکی گەش لە هەموو شەقام و کۆڵانەکانی تاراندا خوڕەی دێ .
... درێژەکەی لە بەشی ادامە مطلب دایە!