نۆ پیت
نۆ پیت
مه‌لابانگانی ته‌ڕ و تڵیسی ڕۆژی دوای چوار شه‌ممه‌یه
به ده‌ست نوێژێک له بارانی کۆڵانه حه‌رامه‌کانی پێنج شه‌ممه
به چارشێوێک له ترس و تاسه و گومان
سه‌جده ئه‌به‌م بۆ دیواره‌کان
ئه‌عووزووبیل ئه‌وین ئه‌که‌م له شه‌ڕڕی ته‌نیایی
پێنج شه‌ممه پاییزێکی باراناویه
ئێره هه‌ساره‌ی کات ژمێر 12 و به مانگ 23یه
ڕمبازێنی خه‌یاڵاویترین ئاواته‌کان ، خه‌و له بوومه‌لێڵی چوار چاوی بریقاوی
ئه‌تارێنێ
که‌وی و ده‌سته‌مۆ هه‌ڵئه‌ده‌مه قووڵایی بێ ئۆقره‌ییه‌کانت
ئه‌بمه شۆفاری ئه‌فسووناوی خه‌ونه‌کانت
من (شێت)انه تۆم خۆش ئه‌وێ
تۆ( دیل)انه من
من شێتم
تۆ چی؟!
8/8/1388
+ نوشته شده در سه شنبه ۱۳۸۸/۱۰/۰۱ ساعت توسط تاڤگە
|