سێ کورتیلە شێعری تر
سێ کورتیلە شێعری تر
١.
کۆچت، زۆرەملی قەدەر
داڕمانی ماڵی خولیام،
ئاسەواری دوایین سەفەر
سوێم دێتەوە
شای خەیاڵم،
لەم سەفەرە کەی دێیتەوە؟
٢.
من خۆری ئاوا بوونی دەم ئێوارەم
زەردەپەڕیش هەناسەمە
بەس ئاسۆ لە ئەستۆم ئەگرێ و
شەوەزەنگیش پێناسەمە
٣.
کە تۆ بڕۆی، حەز هەتیوە
لە بوونیشتا
دەستی تەنیام هەر تەزیوە
جرجاڵی ئەم بەستەڵەکە
دەلاقەی چاومی تەنیوە!
زستانی ١٣٩٠
+ نوشته شده در یکشنبه ۱۳۹۱/۰۷/۲۳ ساعت توسط تاڤگە
|