قاقڕستان
قاقڕستان
1.
دیوارەکانت ڕماند و
من ماوم
درۆت بە گوێی کازیوەیا چپاند و
من ماوم
بەڵام ،
بترسە لە ئاهی پەپوولەکان
بۆ ئەو هەموو سوورە گوڵەی
لە ناکاوێ هەڵتپرواند
٢.
بەردووچکەیەکی زەبوون
حەوزی مەندی خەیاڵمی پێکا .
بزەی مانگ تێک شڵەژا ...
٣.
دەلاقەیەکی دەم بە تنۆک و
چۆڕە چۆڕ وەهمێکی شێدار
ئەتکێتە گوڵدانی خوساوی شەتڵە ریحانە و
باران هەراس دێنێ
بە گمەی تەڕی کۆتر و
من دیسان تەماویە دڵم
لەم قاقڕستانەدا ... !
بەهاری ١٣٩٠
+ نوشته شده در سه شنبه ۱۳۹۰/۰۸/۱۷ ساعت توسط تاڤگە
|