په‌راوێزی من و تۆ
په‌راوێزی من و تۆ
من قه‌تیسم له داوێن پیس ترین ته‌نیایی
تا کازیوه به هه‌موو چرکه‌کانه‌وه ئاوس ئه‌بم
رۆژهه‌ڵاتان من له دایک ئه‌بم
له په‌راوێزی "من" و " تۆ "
ئه‌گه‌م به خۆم
به خه‌م
به خوا
به خاک
به خاچ
به ماچ
به پاکترین هه‌وه‌سی قه‌یره کچێکی شه‌رمن
هاااااااا سه‌یر که
ئێواره‌یه
دڵم دیسان شه‌واره‌ی
خه‌یاڵاویترین دیمه‌نی کچانه‌یه
زۆر ئه‌ترسم بترسم له ترسان
ترسی شه‌رمێک ره‌جم ئه‌که‌م
له ژوانێک
له جه‌نگه‌ی خۆش رامووسانێک
به‌ڵێن ئه‌یه‌م له دایک بم
۲۲/۳/۱۳۸۹
+ نوشته شده در شنبه ۱۳۸۹/۰۳/۲۲ ساعت توسط تاڤگە
|