چرکه‌ساتی ئێواره‌یه‌ک

 

لە گوزەری کۆڵانێکدا ، وەستاوم

چاوەڕێی هوروژمی ئیوارەیەک

بە ئەسپایی زەرد ئەبم

بە هێمنی بزڕ بزڕ ئەبم

هەناسەکانم شێتانە دێن و ئەڕۆن

بەڵام من هەر وەستاوم

چاوەڕێی چرکە ساتێکی دەگمەن

هێدی هێدی سەری شێتم

شۆڕ ئەبێتەوە و

عاشقانە گاڵتەی بە پێڵاوەکانم دێ

من هەر وەستاوم و کەوتوومە ناخی ئیوارەیەک

سەر لێشێواوی هەستێکم

بە قاقا ئەگریم

عاشقانە لە باوەشی خۆزگەیا ئەتوێمەوە

گوزەری کۆڵان بە پەناما تێپەڕ ئەبێ و

من هەر بۆ چرکە ساتی ئیوارەیەک وەستاوم

 

۲۵/۱/۱۳۸۸