مێژووی خهوێک
مێژووی خهوێک
کاتێ گڕووی چاوەکانت پەنجە ئەخاتە هەناوی بێ تینم
کاتێ دەستی تامەزرۆت لە پەلاماردانی ئەگریجەی پەشۆکاوم ئەداتە تریقەی قاقا
خۆشەویستم:
من لە مێژووی خەوێکا ونم ، زەلیلی هەستی پاکی چاوەکانت.
کاتێ گزنگی ساردی کازیوە ، بە شاڵاو ئەڕژێتە هەناسەت
دەستەکانم سڕ ئەبن ، چاوەکانم ئەترسن
خۆشەویستم:
بە هاڵاوی گەرمی پەنجەکانت
رێژنە بارانی خەندەیە،
جەستەی نیوە مردووی خەونەکانم...
بههاری1388
+ نوشته شده در پنجشنبه ۱۳۸۸/۰۵/۰۸ ساعت توسط تاڤگە
|