که تۆ دوور بی
که تۆ دوور بی
ده‌رکه ئاواڵه
هه‌ر دوو ده‌لاقه‌ی په‌نجه‌ره‌که‌م دێن و ده‌چن
ئاسمان هه‌ورین و زه‌وی تاڵ و توون
ئاسۆی ئێوارێکی تووڕه‌م لێ دیاره
ئه‌نووسمه‌وه:
دووری ......دوورم
ئه‌ڕژێته سه‌ر لاپه‌ڕه‌کان
له چاوم فرمێسکی سوورم
دڵ پڕ تاسه‌ی هه‌ناسێکتم
هێدی هێدی شه‌پۆلی حه‌ز،له ده‌ماره‌کانما بپژێنێ
ئه‌ویناوی خۆشه‌ویستیت
له چۆڕاوگه‌ی شه‌وه‌زه‌نگا
تنۆک
تنۆک
ناخی ماندووم بخووسێنێ
که تۆ دوور بی
هه‌ودای وێڵی نیگای ڕووتم
له داوی چاوی کێ گیر بێ ؟
وه‌ره باوان
چه‌پکێک ئاواتی حه‌وت ره‌نگ
دیاری رۆژی "خۆزگه"مان بێ
28/11/1388
+ نوشته شده در شنبه ۱۳۸۸/۱۲/۰۱ ساعت توسط تاڤگە
|