بڵێی بگوورێ ؟
بڵێی بگوورێ ؟
من دارێک ئه‌ناسم
بێ گه‌ڵا
بێ به‌ر
بێ سێبه‌ر
زریکه‌ی زووخ
به لقه‌کانیا شۆڕ بۆته‌وه
به ته‌نافێکه‌وه .
من ژنێک ئه‌ناسم
به‌رده‌وام تاسه‌ی سێ‌و ئه‌کا .
من کچێک ئه‌ناسم
له لا دێ
له پاڵ هه‌موو شه‌تڵه ته‌ماته‌کانه‌وه
ئاواتی په‌مه‌یی ئه‌نێژێ ،
بڵێی بگوورێ؟!
من کوڕێک ئه‌ناسم
پێی وایه کچ ئاوێنه‌یه
پیره‌ژنێک ئه‌ناسم
بیر له هه‌رمان ناکاته‌وه
له مه‌رگ ناترسێ .
من خوشکێکم هه‌یه
له هه‌وره تریشقه ئه‌ترسێ .
براکه‌م پێی سه‌یره
گه‌ر کچه دراوسێکه‌مان
ناوی ئاره‌زوو بێ .
دڵنیام باوکم
قه‌ت قه‌تی من له گوڵدانێکا نه‌دیوه .
دایکم پێی وایه
من ئه‌بێ هه‌موو ساڵێک
له باغچه‌ی حه‌وشه‌که‌مانا سه‌وز ببمه‌وه .
من ،
منێک ئه‌ناسم
پێغه‌مبه‌ری بێتاقه‌تیه‌کی پیرۆزه
زستانی۱۳۸۹
+ نوشته شده در سه شنبه ۱۳۹۰/۰۳/۱۰ ساعت توسط تاڤگە
|