به شێعر وه‌مخوێنه
به شێعر وه‌مخوێنه
بزه‌ی ئاوێنه له فرمێسکی تریفه‌یا
کوێر بۆته‌وه
با نه‌هێڵین نه‌غمه‌ی نوور له زاری مه‌لێک بتۆرێ
نه‌مان بۆ یاسا
با نه‌هێڵین هیچ دوو که‌ڕه‌ت دوویه‌ک ببێته چوار
بژی خۆڵه‌مێش
نه‌مری ئاژه‌ڵ
تکایه ،
مه‌هێڵن ڕووت وه‌بم
من شه‌رم ئه‌که‌م له چاوی سه‌گ و
دڵنیام پیر ئه‌بم .
ئه‌ی تۆ که‌ی تاقه‌تی من ماچ ئه‌که‌ی؟
که‌ی گریانم رائه‌مووسی؟
وه‌ره من پرته‌قاڵی پێبکه‌نه
به‌ڵام پێڵاوه‌کانم مه‌بزێوه
برینداری سه‌فه‌رێکه قاچم
ده‌ست مه‌به بۆ دڵم
عاقڵه !
دێڕ به دێڕ ، وشه به وشه بمخوێنه‌وه
سڵاو له ژیان
بڕۆ تا عه‌تری جاتره و بۆنی کتێب
بڕۆ بۆ دێ
بۆ تاران
بۆ شێعر
بوه‌سته ، بوه‌سته ... تکایه تێمپه‌ڕێنه
لێم وه‌که
گرمۆڵه‌م که و بمخه‌ره زبڵدانێکی پڕته‌قاڵی
بڕۆ بۆ نه‌هاتووی ئه‌به‌دی من
بڕۆ بۆ نور
وه‌مخوێنه تا نێوقه‌دی خوا
به شێعر وه‌مخوێنه
به فه‌لسه‌فه نا
به یاسا نا ، به په‌نجه
بمکێشه‌وه ، ئه‌رخه‌وانی
ڕه‌نگم که ، سه‌وز
بمشه‌کێنه‌وه ، سپی
به قه‌ڵه‌م ، تکایه به قه‌ڵه‌م
خودکار له سڕینه‌وه نایا
هاکا رۆژێک له تابلۆکه‌ت ژیوان بوومه‌وه
ئاخر به‌وه نیه گاز ناگرم و ناوه‌ڕم
منیش ئینسانم
تکایه به قه‌ڵه‌م .
نزمتر چاو داگره
ئێستا دڵنیام
که هه‌موو ئه‌ستێره‌کان له مانگ گه‌وره‌ترن
تاریک و ڕوون بمدوێنه و
زوڵاڵ ماچم که
ده‌ستم بگره و بمبه
پوونه‌ک تاڵه ،
وه‌نه‌ک دووره و
گیشا خۆڵ باران
ئازادیم بۆ بێنه ئێڤین
بمبه بۆ شاری مێرووله
ئه‌و دیو په‌رژینم بۆ بکه‌ره ژوانگه
هه‌ناسه‌ی گه‌رمم بۆ بکڕه
سه‌یرم که با باران ببارێ
مه‌ترسه ،
له پاکترین کوڕێنیتا ، بێ ده‌سه‌ڵات ترین کچم ...
20/2/1390