نەرمە خەیاڵ
نەرمە خەیاڵ
١.
لێرە
کهسێک ،
رهنگه کچێک
تهنیایه .
ئەمشۆ مانگ گیرا !
٢.
حەزێکی حەرام
لە مەودای دوو نیگایا
گیان ئەیا و
گڕ ئەگرێ ،
گڕووی گەشەی خولیام
٣.
ڕوومەتی ژێر نەرمە نووری بەرین شەقامی نیوە شەو
ئەمکاتە سەرشێت ترین دەرگاوانی ڕۆحی
تەسکە کۆڵانێکی ئاوس
کە تۆی
٤.
پرووشە بەفری نێوەڕاستی شەقامی شەو و
هاڵاوی پێنج پەنجە
کە پڕ ئەکاتەوە
شوێن پێی تەزیوی
چوار هەنگاوی بزێو
٧/٤/١٣٩٠
+ نوشته شده در شنبه ۱۳۹۰/۰۴/۱۱ ساعت توسط تاڤگە
|