وەرزی پێنجەم

وەرزێکە بەڕیوە هیچ لە بەهار ناکا

وەرزی پێنجەم

گیا بە پووشی سەر دەردێنێ

کزەی شەو با

هەر گەڵایە و دەیوەرێنێ

باڵەندە بێ باڵ کەوتووە

ڕوبار لە توونیا مردووە

تەنیا نەوا گورگەلوورە

ئاسۆی هیچ ڕوون نیە و سوورە

دڵی چیا کز لێدەدا

شەوە زەنگە و

شەوە کۆرپەی کوێستان دەبا

ئەوەی هیوا دەخاتە دڵ

ژیلەمۆیە و تینی سکڵ

"خاکەلێوەی ١٤٠٢"